ئابووری
کۆمپانیای داناغاز بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی لە کۆرمۆر ڕاگرت
کۆمپانیای داناغاز: "سەلامەتی و تەندروستیی کارمەندان و بەڵێندەران گرنگترین شتە لەلای کۆمپانیاکەمان. ھەرچەندە زیانی کەم بە دامەزراوەکان و کەرەستەکان گەیشتووە، بەڵام کاری بەرھەمھێنانمان بە شێوازی کاتی وەستاندووە و ڕێوشوێنەکانی کارکردنمان گۆڕیووە".
ئەمریکا بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت ٥٠ ملیۆن دۆلار وەک قەرز دەداتە عێراق
دامەزراوەی ھاوکاری دارایی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەڕێگەی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا (USAID) بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت لە عێراق، ٥٠ ملیۆن دۆلار وەک قەرز دەداتە بانکی نیشتمانی عێراق.
"تێچووی ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی ئێران یەک ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بووە"
ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران، بڕی یەک ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.
فەڵەستینییەکان زیاتر خواستیان لەسەر کاڵا و بەرهەمە تورکییەکانە
- خاوەنی مارکێتی تەنور، حوسام حەرباوی: "خەڵکی خواستیان لەسەر کاڵا و بەرهەمە تورکییەکانە و ئەوانیان بەلاوە باشترە، ئەم بەرهەمانە کواڵیتیان بەرزە و تامیان زۆر خۆشە. هەروەها بەرهەمە تورکییەکان بازاڕیان باشە، هەم لە قودس هەمیش لە کەرتی ڕۆژئاوا".
بڕیاری تورکیا بۆ سنووردارکردنی هەناردە بۆ ئیسرائیل کە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر فەڵەستین
وەزارەتی بازرگانیی تورکیا: "تورکیا لە نۆی نیسانی ٢٠٢٤ەوە بڕیاری سنووردارکردنی هەناردەی چەند بەرهەمێکی بۆ ئیسرائیل دەرکردووە. وەزارەتەکە دەستبەجێ ڕێوشوێنەکانی بڕیارەکە جێبەجێ دەکات".